دوێنێ سێشەممە 12-12-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بە گوێرەی خشتەكەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ چوارشەممە 13-12-2023 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەكات و ڕۆژی پێنج شەممە21-12-2023 بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.
شایانی باسە رۆژی سێشەممە وەزارەتی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،كە بڕی 250 ملیار دینار لە ڕێگای بانكی ڕافیدەینەوە خراوەتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
