بە گوژمەی سی و پێنج ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی ئاو بۆ گوندێكی قەزای مێرگەسوور جێبەجێ‌ كرا

لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست كرا بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندێكی سنووری ناحیەی مەزنێ‌.

مەجروم دینۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسوور دەڵێ: بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی و قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، حەوز و تۆڕی ئاوی خواردنەوەمان بۆ گوندی لێڕەسماق، لە سنووری ناحیەی مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆ دروست کرد. ئەم پڕۆژە بە گوژمەی زیاتر لە سی و پێنج ملیۆن دینار جێبەجێ‌ دەكرێت و زیاتر لە ٢٨ ماڵی گوندەكه‌ لێی سوودمەند دەبن.
قایمقامی قەزای مێرگەسوور، ڕایگەیاند؛ لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی ستراتیجیدا، ئاوی خواردنەوە بۆ ٦٠ گوندی سنووری قەزاکە ڕاکێشراوە. ئەو گوندانەی لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە ئاویان بۆ ڕاکێشراوە، زۆربەیان دەکەونە سنووری ناحیەی بارزان و ئاوەکە لە ڕووباری باڵنداوە ڕاکێشراوە. یەکێک لە هۆکارەکان کە وایکردووە ئەو گوندانە پێویستیان بە ڕاکێشانی لوولەی ئاو بێت، کاریگەرییەکانی وشکەساڵییە و پێشتر ئەو گوندانە، پشتیان بە ئاوی بیر و کانیاوەکان دەبەست کە ئێستا زۆربەیان وشکیان کردووە، بۆیە بە تانکەر ئاویان بۆ دابین دەکەین. ئێستایش پڕۆژەکە لەجێبەجێکردندایە و ئاوی خواردنەوە بۆ ٦٠ ماڵ دابین دەکرێت.
مێرگەسۆر یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێر، کە ناوەندەکەی شارۆچکەی مێرگەسوورە و لە ناحیەکانی بلێ، گۆڕەتوو، بارزان، مەزنێ، پیران و شێروان مەزن و ٦٧ گوند پێک دێت.

ھەواڵی زیاتر