بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر ئاماری دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر ئاماری دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی بڵاوکردەوە کە تا ئێستا دەستگیر نەکراون.

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەوکاتەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش دروستکراوە تاوەکو ئێستا، پێنج هەزار و 920 تۆمەتبار کە ماوەی چەندین ساڵە فەرمانی دەستگیرکردنییان بۆ دەرچوو بوو، هەزار و 422 تۆمەتبار ماوە دەستگیر بکرێن لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تۆمەتبارانەی ماون دەستگیر بکرێن لە پاریزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن، پارێزگای هەولێر 582 تۆمەتبار ماون، لە پارێزگای سلیمانیش 661 یۆمەتبار و  پارێزگای دهۆک 13 تۆمەتبار و پارێزگای هەلەبجەش تەنها 13 تۆمەتبار ماون.

راشیگەیاند، لە سۆران 50 تۆمەتبار ماون دەستگیر بکرێن، لە گەرمیان 43 تۆمەتبار و لە زاخۆ 9 تۆمەتبار لە ئاکرێش تەنها 4 تۆمەتبار ماون دەستگیر بکرێن.

جەختیکردەوە، کۆی گشتی هەزار و 422 تۆمەتبار ماون و دەستگیر نەکراون، هەروەها دەستخۆشی لە ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش دەکەم،  داوادەکەم بەردەوام بەدواداچوون بکەن و هەماهەنگ بن لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی لاوەکی بۆ دەستگیرکردنی ئەوتۆمەتبارانەی کە ماون و دەستگیر نەکراون.

ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسالی 2021، بەهاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش دامەزرا.