گەرمیان گلی – ههولێر
بەنداوی ئاقووبانی خواروو لە شەقڵاوە، بەگوژمەی حەوت ملیارو نۆ سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن و سەد و هەشتا و چوار هەزارو شەش سەد و هەشتا و شەش دینار، تەواو بوو و قفڵی بەنداوەكە دادەنرێت، ئێستە کە بەنداوەکە ئامادەیە ئاوی تێدا گل دراوەتەوە و قفڵی بەنداوەکە دانراوە.
بەنداوی ئاقووبان لە سنووری شەقڵاوە، گرنگیی تایبەتی خۆی هەیە و ناوچەیەكی فراوان بەراو دەكات، سوودێكی زۆری بۆ گوندەكانی ئەو سنوورە هەیە. لە ئامارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ دەردەکەوێت، بەشێکی زۆری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان لە کابینەکانی پێشتردا بەردی بناغەیان دانراوە و تەنانەت هەندێکیان لەپێش کابینەی نۆیەمەوە تەواو بوون بەجۆرێک ١٤ بەنداو پێش ساڵی ٢٠١٩ تەواو بووە کە پێش پێکهێنانی کابینەی نۆیەمە، بەڵام بە دەستکەوتی کابینەی نۆیەم هەژمار کراوە.
لەو ١٤ بەنداوە، چوار بەنداو دەکەونە پارێزگای هەولێر، سێ بەنداو لە پاریزگای سلێمانی، یەک بەنداو لە پارێزگای دهۆک و شەش بەنداویش لە ئیدارەی گەرمیان بە دەستکەوتی کابینەی نۆیەم هەژمار کراون.
بەنداوەكانی پارێزگای هەولێر
-بەنداوی جەلی لە كۆیە، بەگوژمەی دە ملیارو حەوت سەد و بیست و نۆ ملیۆن و دوو سەد و شەشت و دوو هەزار دینار لە ٢٤ی ئاداری ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٣ تەواوبووە.
- بەنداوی دێگەڵە لە كۆیە، بەگوژمەی شەش ملیارو دوو سەد و سی و حەوت ملیۆن و سەد و هەشتا و پێنج هەزار دینار لە شەشی كانوونی یەكەمی ٢٠١٠ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ تەواوبووە.
- بەنداوی حەمادۆك لە كۆیە، بەگوژمەی چوار ملیۆن و سەد و چل و دوو هەزارو چوار سەد و بیست و پێنج دۆلار لە ٢١ی كانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بەردی بناغەی دانراوەو لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠ تەواوبووە.
-بەنداوی كۆدەڵە لە دەشتی هەولێر، بەگوژمەی دوو ملیار و حەوت سەد و حەفتا و چوار ملیۆن و دوو سەد و شەست و نۆ هەزار دینار لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوەو لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ تەواوبووە، لەسەردەمی كابینەی حەوتەمدا بەردی بناغەی دانراوە و لە سەردەمی كابینەی هەشتەمدا تەواو بووە.
-بەنداوی چەمرگە لە دەشتی هەولێر، بەگوژمەی سێ ملیارو حەوت سەد و پەنجا و حەوت ملیۆن و سەد و نەوەد و دوو هەزار دینار لە پێنجی كانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوە و لە ١٦ی ئایاری ٢٠٢٢ تەواو بووە.
-بەنداوی ئاقوبان لە شەقڵاوە، بەگوژمەی حەوت ملیارو نۆ سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن و سەد و هەشتا و چوار هەزارو شەش سەد و هەشتا و شەش دینار لەپێنجی كانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوە و تائێستا كار لە پڕۆژەكەدا بەردەوامە.
ئەو بەنداوانەی سنووری پارێزگای هەولێر كە لەژێر پرۆسەی جێبەجێكردندان:
- بەنداوی گۆمەسپان لەشەقڵاوە، بەگوژمەی نەوەد و پێنج ملیار و بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد و هەشتا و دوو هەزار دینار لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوە و تائێستا كار لە پڕۆژەكەدا بەردەوامە.
-بەنداوی شەوگێر لە كۆیە، بەگوژمەی پێنج ملیارو شەش سەد و سی ملیۆن و شازدە هەزار هەزار دینار لە ١٨ی ئاداری ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوەو تائێستا كار لە پڕۆژەكەدا بەردەوامە.
-بەنداوی بانووی تاڵەبان لە كۆیە، بەگوژمەی هەشت ملیارو نۆ سەد و هەشتا و شەش ملیۆن و شەست و یەک هەزار دینار لە شەشی كانوونی دووەمی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوە، لەیەكی نیسانی ٢٠١٤وە كار لە پڕۆژەكەدا وەستاوە. - بەنداوی نازەنین لە كۆیە، بەگوژمەی حەوت ملیارو نۆ سەد و سی و پێنج ملیۆن و نۆ سەد و هەشت هەزار دینار لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣ بەردی بناغەی دانراوە، بەپێی نوسراوی ژمارە ٢٠١٣ لەیەكی ئاداری ٢٠٢٣ جەخت لەكۆمپانیا كراوە بۆ دەستبەكارکردنەوە لە نزیكترین ماوەدا.