وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه واژوویان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی بڕی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا كردووه و چاوه‌ڕوانن له نزیكترین كاتدا پاره‌كه بگات.
وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاند: ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێكه‌وتی 11/12/2023 لە شاری بەغدا گرێبەستی وەرگرتنی 200 ملیار دیناری وەک قەرز لە ڕێگه‌ی بانکی ڕەشیدەوە واژوو کرد.
ڕاشیگه‌یاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردووش‌دا بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی 500 ملیار دینارمان لە ڕێگه‌ی بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقییەوە واژوو کردووە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا ته‌واوی پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەته‌كه‌یان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق