کۆبونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەستی پێکرد

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق  له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مرۆ دووشه‌م 11ی12ی2023، له‌ شاری به‌غدا  کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەئامادەبونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەریان لەگەڵ شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد تەمیمی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان و ئامادەبونی ژمارەیەک لەوەزیرو بەرپرسی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ده‌ستی پێكرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  پرسی سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنوریەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەو گرفتانەی لەسەر ئەو پرسانە لە نێوان هەردولادا هەیە تاوتوێده‌كرێت.