هەڵگورد شێخ نەجیب: پێویستە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرەکەی سۆران باوەڕپێکراوبێت

شەوی هەینی، 8ـی کانوونی یەکەمی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. دواتر بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە پێکهێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 10-12-2023، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە گوتارێکدا رایگەیاند، “داوامان لە سەرۆکی لیژنەکە کردووە زۆر شەفافانە کاری خۆی بکات و لە هەر شوێنێک کەمتەرخەمییان بەدیکرد، لە راپۆرتی خۆیان ئاماژەی پێ بکەن. پێویستە هەموو ڕاستییەکان ئاشکرابکرێن”.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەش کرد، “دەبێت ئەنجامی راپۆرتی ئەو لیژنەیەی پێکهێندراوە، تەواو باوەڕپێکراو بێت و وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەی تێدابێت کە لە لەلایەن خەڵک بە گشتی و هاووڵاتییانی ئیدارەی سۆران بەتایبەتی دروستبوون. ئەمە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت”.

هەڵگورد شێخ نەجیب جەختیکردەوە، “سەروماڵی هەموو ئەوانەی لە شاری سۆران دەژین لە ئەستۆی ئێمەدایە و لە هیچ بەرپرسیارێتییەکیش راناکەین”.

ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەکان، بە بڕیاری دادوەر پێنج کەس تاوەکو ئێستا بەهۆی رووداوەکەوە راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت، کە یەکێکیان خاوەنی باڵەخانەکەیە و یەکێکی دیکەشیان خاوەنی مۆبیلیاتێکە لە بەشی خوارەوەی باڵەخانەکە کاری دەکرد لەگەڵ سێ کرێکاری ئەو شوێنە بازرگانییە.

سێ لەوانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانن و چوار کەسی دیکەشیان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و پێنج لە قوربانییەکانی دیکەش هاووڵاتی عەرەبی ناوەڕاستی عێراقن لەگەڵ دوو هاووڵاتی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە سەرجەمیان دانیشتووی ئەو باڵەخانەیە بوون.

دوای رووداوەکە، بە نووسراوی ژمارە (35026) لە (8ـی کانوونی یەکەمی 2023) لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە هۆکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

لیژنەکە بە سەرۆکایەتی عەمیدی مافپەروەر تەحسین ئاکرەیی، سەرۆکی پەیمانگەی بەرگری شارستانی بە وەکالەت و ئەندامیەتی عەقید یونس قادر رەسول، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران و عەقیدی مافپەروەر کۆچەر عەبدوڵڵا قادر، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی و دڵشاد مرادخان سەلیم، ئەندازیاری کارەبا و نوێنەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێکهێندراوە.

هەڵگورد شێخ نەجیب دەڵێت، “پێویستە ئەنجامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەکەی سۆران باوەڕپێکراوبێت و وەڵامی هەموو پرسیارەکان بداتەوە”.

ھەواڵی زیاتر