کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە….
ئەمڕۆ یەك شەممە   2023-12-10     
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ,لە گەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان. 
خێرای با / لە سەرخۆ – مام ناوەند  (10 – 15 ) كم /ك دەبێت .    
ئاراستەی با / خۆرهەڵات  دەبێت.
پلەكانی گەرما / كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (8  – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە  2023-12-11
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت,پاشان لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ,ناوچە شاخاوییەكان بە درێژای كاتەكان ئەگەری نمە بارانی هەیە, لە شەودا كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات لە درەنگانی شەودا باران بارین دەست پێدەكات .
خێرای با / مام ناوەند  (10 – 20 ) كم /ك دەبێت .   
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 7  – 9  )  كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما/   كەمێك بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19  پلەی سیلیزی
كەركووك   : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 24 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 14  پلەی سیلیزی