سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

2 كه‌س به‌هۆی فێڵ كردن له‌ غازی ماڵان له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركران

قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی12ی2023، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامیەت ، دوای بەدواداچوونێکی ووردو سکاڵای چەند هاووڵاتییەك  ، هەڵسان بەدەستگیر کردنی (2) دوو کەس کە هەڵسابوون بەفێڵ کردن لەهاووڵاتیان و فرۆشتنی غازی کێشی کەمتر لەکێشی ئاسایی خۆی فرۆشتنی بەنرخی حکومی.
راشیده‌گه‌یه‌نن، دوای دەستگیر کردنیان ، پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی دادگا کران بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان .