دوبـەی…پانێڵ و كۆبوونه‌وه‌كی تایبەت سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

دوێنێ، بەبەشداری شاندی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە کـەمـال مـوسـلـیـم، وەزیـری بـازرگـانـی و پـیـشـەسـازی ، بـێـگـەرد تـاڵـەبـانـی، وەزیـری کـشـتـوکـاڵ و سـەرچـاوەکـانـی ئـاو ، ئـومـێـد خـۆشـنـاو، پـارێـزگـاری ھـەولـێـر ، د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان، گـوھـدار شـێـخـۆ، سـەرپـەرشـتـیـاری ئـیـدارەی سـەربـەخـۆی زاخـۆ، سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و بەئامادەبوونی نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی ئیمارات و سەفیری بەریتانیا لە عێراق، لە چوارچێوەی کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی بازرگانی عێراق-بەریتانیا لە شاری دووبەی لەژێر ناوونیشانی “عێراق: بونیاتنانی ئاییندەیەکی بەردەوام” پانێڵ و كۆبوونه‌وه‌كی تایبەت سەبارەت بە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

له‌و پانێڵ و كۆبوونه‌وه‌یەدا باس لە کەرتی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و بانک و سیستەمی بانکی کە لە بەرنامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و گەشتیاری و بابەتی کەش و هەوا و بەنداوەکان و چەند بابەتێکی تر کرا، هەروەها دەرفەت ڕەخساندنی زیاتر له‌ بواری وه‌به‌رهێنان و ڕاکـێـشـانـی رێـژەیـەکـی زیـاتـری وەبـەرھـێـنـەرانـی کـەنـداو بـۆ ھـەرێـمـی کـوردسـتـان تەوەرێکی تری پانێڵ و کۆبوونەوەکە بوون.