پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یاندرا.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 7ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیش هه‌وری ته‌واوی ده‌بێت، له پارێزگای دهۆكیش ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌م هه‌یه.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سبه‌ی هه‌ینی 8ی12ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه هه‌ورده‌بێت به‌گشتی، پله‌كانی گه‌رماش به گشتی بەرز دەبێتەوە بەنزیکەی (1– 2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 22 پلەى سیلیزى
دهۆک: 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 21 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 20 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 25 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 14 پلەى سیلیزى
سۆران: 19 پلەى سیلیزى.