بەمەبەستی بەرەوپێشبردن و گرنگیدان بە تیمی کارای وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی (RRU)لە پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ چوار شەمە ڕێکەوتی 12/6/ 2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە دیوانی پارێزگا بەئامادە بوونی بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر پێشوازی لە تیمی وەڵامدانەوەی خێرای مرۆیی(RRU)ی پارێزگای هەولێرکرد، لەدیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لەگشت ئەندامان کرد سەبارەت بەو کارو چاڵاکیانەی کە لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامان داوە، هاوکات بەرامبەر کارو چاڵاکییە مرۆیەکانیان ستایشی کردن و ئەرک و ماندوو بوونیان لە کاتی رووداوەکان بەبەرزی نرخاند…
لە بەرامبەردا تیمی وڵامدانەوەی خێرای مرۆیی لە سروشت و چۆنیەتی رووبەروو بوونەوەی قەیران رووداوەکان شرۆڤەی کارەکانی خۆیان کردو نهێنی بەردەوامبوونیشیان بۆ پاڵپشتی بەردەوامی پارێزگاری هەولێر گێرایەوە …