لە هەولێر..کۆنفرانسێکى زانستى یاسایی نێودەوڵەتى ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.12.6، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی زانكۆ و مامۆستایان و توێژه‌ران و قوتابیان، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەى (چوارچێوەى یاسایی و ڕامیارییەکانى حکومەتى پێشکەوتوو) لەلایەن زانکۆی جیهان بە هاوبەشی زانکۆی (جدارا)ی ئوردنی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ڕێكخه‌ران کرد بۆ ڕێكخستنی كۆنفرانسەكه‌ و کۆکردنەوەى هەمووان له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی مامۆستایان و توێژه‌ران و هیوای خواست كۆنفرانسه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوبێت.

پاشان، لەلایەن پسپۆڕ و توێژەران و مامۆستایانى زانکۆکان چەندین بابەت و پرسى یاسایایی و ڕامیارى خرایە بەرباس و گفتوگۆ.