کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە..
ئەمڕۆ چوار شەممە 2023-12-6     
كەش/ ئاسمان بە گشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بەشێوەی پچڕ پچڕ ، رێژەی دابارینەكە لە سنوری پارێزگای دهۆك زیاتر دەبێت .
خێرای با / مام ناوەند  (10 – 20 ) كم /ك دەبێت .    
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە  تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (8  – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە     2023-12-7
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت ، لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە ناوچە شاخاویەكان بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای دهۆك . 
خێرای با / مام ناوەند  (10 – 20 ) كم /ك دەبێت .    
ئاراستەی با /  باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان (8  – 10 ) كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما/   نزم دەبێتەوە  بە 2 – 1 )  ) پلە لە  تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  21 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 19  پلەی سیلیزی
كەركووك   : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 20 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   19 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 23 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 17  پلەی سیلیزی