ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە بەڕێز یاکۆ بێریندز کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە بریکاری وەزارەت و سەرۆکی ئەرکان و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەبوون. شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم قۆناغەکانی پرۆسەی چاکسازی و هەنگاونان بۆ درووستبوونی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە لەسەر ئاستی ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا.
وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لە بەردەوامیدانی پرۆسەی چاکسازی و هەنگاونان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها وتیشی: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە ئامانج و بنەمای کارکردنمان لە ڕابردوو و لە ئێستا و داهاتووشدا لە پێناو ئەنجامدانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و گەیاندنی بە ئاستێکی باڵای سەربازی کە ڕێگری بکات لە بەرامبەر هەر مەترسییەک کە لە ئێستا و ئایندەدا ڕووبەروومان دەبێتەوە.وەزیری پێشمەرگە سوپاسی گەل و حکومەتی هۆڵەندای کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پاڵپشت و پشتیوانی وەزارەتی پێشمەرگەن.
کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێـمی کوردستان ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی لەبەرامبەر ئیرادە و ویستی وەزیری پێشمەرگە بەرامبەر پرۆسەی چاکسازی هەروەها وتیشی: دڵخۆشین بە گەڕانەوەتان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیدان بە هەنگاوی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ، دەزانین ئەرکتان قورس و دژوارە لەم پێناوەشدا پشتیوانتان دەبین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.