چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

ئاوات شێخ جه‌ناب: هەوڵەکان بە ئاراستەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەردەوامن

ئاوات شێخ جه‌ناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر پرسی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، هەوڵەکانیان بە ئاراستەی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بەردەوامن و  بەو هیوایەی بتوانن بۆ ساڵی داهاتوو پرسی مووچەی فەرمانبەران لەهەموو کێشە و ململانێیەک دوور بخەنەوە و بەیەک پێوانە مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم وەک تێکڕای مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دیكه‌ی عێراق بکرێت.

وه‌زیری دارایی پابەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی بۆ خەرجکردنی شایستەی کۆمپانیاکان دوپاتکردەوە و رایگەیاند، بە چارەسەربوونی کێشە سیاسیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کە کێشەی گەورەی ئابووری و دارایی قورسی بۆ هەرێمی کوردستان دروستکردووە، کێشەی سەرجەم کۆمپانیا بیانی و ناوخۆییەکان چارەسەر دەبن.

ئه‌و گوتانه‌ی وه‌زیری دارایی له‌میانه‌ی پێشوازییان له‌ نه‌سروڵڵا ره‌شنوودی كونسوڵی گشتی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌.