ئاراس جەبار،شارەزای كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لەئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەڕاست سبەی ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی پاش نیوەرۆ بەدواوە ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دھۆك و ئیدارەی زاخۆ ئەبێت لەناوچە شاخاوییەكاندا رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت . هەروەها گوتی: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا لەسنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند لەناوچە شاخاوییەكاندا ئەبێت ھەندێك كات لەناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسكەش چالاكەبێت .
گوتیشی: پلەكانی گەرما بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، خێرایی با مامناوەند چالاك ئەبێت 15-25 كم لە ئاراستەی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتەوە .
previous post