چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک رێگری لە دامەزراندنی نزیکەی 800 پزیشکی کورد دەکات

نزیکەی 800 دەرچووی بەشە پزیشکییەکان لە کەرکووک، دژی ئاستەنگ دروستکردن لە فەرمانی دامەزراندنیان گردبوونەوە.

لە بەغدا فەرمانی وەزاریان بۆ ئەو پزیشکانە دەرچووە بۆ دامەزراندنیان، بەڵام پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک رێگری لە دەستبەکاربوونیان دەکات.

یەکێک لە پزیشکەکان بەناوی محەممەد رایگەیاند: “لە 24/9/2023، فەرمانی وەزاری دامەزراندنمان دەرچووە، بەڵام پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک دەڵێ، کە ناسنامەی ساڵی 1957یان کەرکووک نییە، کە دەکاتە 66 ساڵ پێش ئێستا، لەکاتێکدا کارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراک و هەموو شتێکمان کەرکووکە، بەڵام پارێزگاری سەپێنراو دەڵێ، ئەمانە خەڵکی کەرکووک نین”.

دەرچووێکی دیکەی بەشە پزیشکییەکانی کەرکووک، دەڵێت: “ئێمە کە ژمارەمان نزیکەی 800 کەسە فەرمانی دامەزراندنمان هەیە، بەڵام پارێزگاری سەپێنراو رێگری لە دەستبەکاربوونمان دەکات”.