رانیە.. سەنتەرێک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ دروست دەکرێت

لە قەزای رانیەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین سەنتەرێک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ دروست دەکرێت.

د. دیار ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین بە سەرچاوەیەکی راگەیاند، پڕۆژەی سەنتەری دڵ لە قەزای رانیە، بە گوژمەی سێ ملیۆن و سەدوحەفتاو دووهەزار دۆلار دروستدەکرێت، باڵەخانەی سەنتەرەکە لە پێنج نهۆمی پێکدێت.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی راپەڕین، گوتیشی: “ئەو سەنتەرە لەلایەن وەبەرهێنەرێکی سنوورەکە دروست دەکرێت، ماوەی تەواوکردنی پڕۆکە 945 رۆژە”.