بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ …
بەئامادەبوونی بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین و بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەرین و قائمقامی قەزای پشدەر، نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ یان بەسەرکردەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا لەنزیکەوە لە داواکاری و کێشەو گرفت و پێداویستیەکانیان کۆڵیەوە، بڕیاردرا بە دابینکردنی پێداویستیەکان و هەموو پاڵپشتیەکی ڕەوشی چارەسەری نەخۆشان، سوپاسی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی کرا بەرامبەر چارەسەرکردن و خزمەتکردنی نەخۆشانان.




