وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیاری دا نزیکەى یەک ملیۆن دۆلار بۆ دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى خەرج بكرێت.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ دابینکردنى شایستەى دارایی بۆ دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەى تواناسازى، بۆ ساڵى دووەم لەم کابینەیەدا و لە قۆناغێکى دیکەدا بڕى (900,775) هەزار دۆلار بۆ (100) دەرچوو و کاندیدى تواناسازى خەرج دەکات بەپێى لیستى هاوپێچ.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووان و کاندیدانى بەرنامەی تواناسازى دەکات، ئەوانەى خوێندنیان بەسەرکەوتووى تەواو کردووە و ئەوانەشى بەردەوامن لە خوێندن و ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتووە، سەردانى وەزارەت بکەن بەمەبەستى چەند ڕێکارێکى کارگێڕى و دارایی.

وەزارەت هه‌روه‌ها ڕای دەگەیەنێت، دەرچووان و کاندیدانى تواناسازى ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچ هاتووە پێویستە لە ڕێکەوتی 4/12/2023 بە دواوە سەردانى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى/ بەڕێوەبەرایەتى تواناسازی بکەن لەگەڵ هێنانی ئەم دۆکیۆمێنتانەى خوارەوە:

1- پشتگیری شوێنی کار کە بەردەوامە لە خزمەتی بێ پچڕان دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەکەی.

2- ئەگەر کاندید (5) ساڵ خزمەتی کردبوو لە شوێنەکەی، ئەوا پشتگیری (5) ساڵ خزمەت لەگەڵ خۆی بهێنێت.

3- ئەگەر کاندید خۆی ئامادە نەبوو بەهەر هۆکارێك، ئەوا وەکیلەکەی دەتوانێت سەردان بکات.

4- ئەگەر کاندید لە کەرتی تایبەت بێت، پێویست دەکات خۆی ئامادەبێت.

بۆ بینینى لیستى سوودمەندان کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

https://drive.google.com/…/1-pdHduN6s5wJ0As0hV9…/view…

ھەواڵی زیاتر