یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

ئاسايشی هه‌ولێر: دەستگیر کردنی تۆمەتبارێک کەشەوان ماددەی تێزابی بەئۆتۆمبیلی چەند هاوڵاتیەکدا کردوە.

.
به‌رێوه‌ره‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: تۆمەتبارێکمان ده‌ستگیركرد کە شەوان ماددەی تێزابی بەئۆتۆمبیلی چەند هاووڵاتییەکدا کردووە.
ئاسایشی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەلایەن هێزەکانمانەوە تۆمەتبار(م، م،ق) دەستگیرکرا، چونکە شەوان لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر لەگەل تۆمەتبارێکی تر لەئێستا هەڵاتووە ماددەی تێزابی بەئۆتۆمبیلی چەند هاووڵاتییەکدا کردووە