ئەمڕۆ شەممە 2023.12.2، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و ڕاگر و مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسان و هاوڕێیانی، لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر مێزی یادەوەری و دیكۆمێنت و بەشێك لە كەل و پەل و یادەورەییەكانی پڕۆفیسۆر د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیی كرایەوە.
لە ڕێورەسمەكەدا، پارێزگاری هەولێر، لە وتارێكدا ئاماژەی بەڕۆڵی دیاری زانستی پڕۆفیسۆر د. ئەحمەد دزەیی کرد، وەک سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەربیلی نێودەوڵەتی و بەیان، کە لەمێژووی کاری زانستی وەک سەرۆکی بەشێک لە زانکۆکان و وەک مامۆستایەک زیاتر لە 35 ساڵ خزمەتێکی زۆری پێشکەش بە زانست و قوتابیان و زانکۆکانی کوردستان کردووە، تیشکی خستەسەر ئەوەش د.ئەحمەد ناوێکی دیاری ئەکادیمی شارەکەمان و مایەی شانازییە ئەمڕۆ وەک ڕێزلێنانێک مێزی یادەوەری و دیكۆمێنتی لە مۆزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێری بۆ دەکرێتەوە.