كاوه مه‌لا په‌روێز رایگەیاند، بنەماڵەی مەلا پەروێز کە یەکێکە لە بنەماڵە دیارەکانی شاری کەرکووک له ساڵی 1958ـه‌وه پارتین و له‌سه‌ر رێبازی بارزانی ده‌مێنینه‌وه، داواشی لە خەڵکی کەرکووک کرد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین.
رۆژی هەینی (1ـی کانوونی یەکەمی 2023) كاوه مه‌لا په‌روێز، ئه‌فسه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی برایه‌كه‌ی به ریزه‌كانی یه‌كێتی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی برایهكهمان كردوویه‌تی بۆچوونی تایبه‌تی خۆیه‌تی و په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌مانه‌وه نییه.
كاوه مه‌لا په‌روێز ئاشكراشی كرد وه‌كو بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا په‌روێز له ساڵی 1958ـه‌وه پارتین و له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ش ده‌مێنینه‌وه، گوتیشی ئێمه رێبازێكی پیرۆزمان هه‌ڵبژاردووه كه به رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی، ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرد و بۆیه خه‌بات و تێكۆشانمان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ریزەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان درێژه پێده‌ده‌ین.
هەروەها کاوە مەلا پەروێز ئاماژەی بەوەشکرد، بڕوای تەواویان بەوە هەیە کە پارتی دەتوانێت خزمەتی کەرکووک بکات و دۆخی ئێستای شارەکە بگۆڕێت، بۆیە داوای لە هەموو هاووڵاتییانی شاری کەرکووک کرد لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە 18ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.