مه‌سرور بارزانی: ئەمساڵ لە کاتێکی گرنگدا کۆنفرانسی COP28 ئەنجام دەدرێت

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆنفرانسی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە کاتێکی گرنگدا ئەنجام دەدرێت.

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی كانوونی یه‌كه‌می 2023)، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: ئەمساڵ لە کاتێکی گرنگدا کۆنفرانسی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) ئەنجام دەدرێت.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسیوویه‌تی: “هەڕەشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا سنوورەکان ناناسێت، بۆیە دەبێت بەیەکەوە کار بکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەیان”.

ئەمڕۆ هەینی 12/1، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێکرا.

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویته‌ری پێشوو) پێشتریش نووسیبووی: “چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە، خۆشحاڵم لە کۆپ28م بۆ دووپاتکردنەوەی ئەو کارە گرنگانەی لە رێگەی هاوبەشییەکانمانەوە ئەنجامی دەدەین”.