هەولێر ….یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی نەشتەگەرانی ئەمریکی لقی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

ئەمرۆ پێنجشەممە 2023.11.30، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.دلۆڤان محەمەد، بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشک و پسپۆڕان و زانستخوازان، یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆلێژی نەشتەگەرانی ئەمریکی لقی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.

لە کۆنفرانسەکەدا، جەخت لەسەر ڕێرەوی زانستی پزیشکی و ئەزموون وەرگرتن و ئاڵوگۆڕی شارەزاییە پسپۆڕیەکان لە نێوان پزیشکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکی کرایەوە، هاوکات چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی ڕووبەڕوو بوونەوەیان تەوەرێکی دیکەى ئەو باسانەبوون کە پێشکەشکران.

کۆنفرانسەکە کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، زیاتر لە (150) پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری لەسەر ئاستی (کوردستان، عێراق، وڵاتانی عەرەبی، ئەوروپا، ئەمەریکا) بەشدارن و تێیدا چەندین پرس و بابەتى زانستی لە بارەی چۆنیەتی نەشتەرگەرییە گشتییەکان لە نێویشیاندا نەشتەرگەرییەکانی (دڵ، دەمارەکان، مێشک و خوێنبەرەکان) دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ.