دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتوو پێشبینی دەكرێت كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ و بارستە ھەوا ساردەكان چالاكتر ببێت و شەپۆلی بەفر و بارانبارین بەرێژەی زۆر و باش ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بگرێتەوە.
ئاراس جەبار ،شارەزای كەشناسی رایگەیاند: سەرەتا لە سبەی پێنجشەمەوە 30/11 بەتایبەت دوو سبەی هەینی بەھۆی كاریگەری بارستە هەوایەكی گەرم و ناوبەناو هاتنی رێژەیەكی كەم شێ كە لە باشوری رۆژئاوای ناوچەكەوە درێژ دەەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكانمان پلەكانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تا كۆتای ھەفتەی ئایندە كاریگەریەكانی دەمێنێتەوە 
هەروەها گوتی: لە چوارشەمەی ھەفتەی ئاییندەوە 6/12/2023 كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكانی دەریای سوور و ناوەڕاست قۆناغ بە قۆناغ بۆ سەرناوچەكانمان دەستپێدەكاتەوە سەرەتاش بە لاوازی و بە ھەورە بروسكە و بارانی ناجێگیر و پەرتەوازە كاریگەری دەبێت دواتر لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتوو پێشبینی دەكرێت كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ و بارستە ھەوا ساردەكان چالاكتر ببێت و شەپۆلی بەفر و بارانبارین بەرێژەی زۆر و باش ھەرێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچەكە بگرێتەوە.