شاڵاو عومەر، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان: ولاتانی هەرێمی کاریگەرییان بەسەر عێراقەوە هەیە لە نەدانی شایستە داراییەکانی کوردستان

مەزهەر کەریم – سلێمانی

شاڵاو عومەر، ئەندامی سەركردایەتیی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، لەم چاوپێكەوتنەیدا بۆ “هەولێر” گوتی” هەرێمی كوردستان كار بۆ دەوڵەتێکی فیدراڵی دەكات لەعێراقدا گوتیشی” ئەو عەقڵیەتەی لەكۆندا هەبووە لەعێراق ماوە و بەغدا دەوڵەتی مەركەزیەتی دەوێت “.

  • حكوومەتی عێراق بۆچی شایستە دارایەكانی هاووڵاتیانی هەرێم نادات؟
  • دەگەرێتەوە بۆ هەبوونی ئەو هەموو بۆمبەی لەیاسا بوجەدا بۆ شایستە داراییەكانی هەرێم دانراوە، ئەمەش بەمەبەست كراوە تاوەكو شایستە دارایەكانی هاووڵاتیانی كوردستان نەدەن.
  • حكوومەتی عێراق بۆچی سزای خەڵکی کوردستان دەدات؟
  • بەغدا هەمیشە لەبۆسەدایە تا حكوومەتی هەرێم لاواز بكات. بەدوای دەرفەتدا دەگەڕێن بەناوی یاسا و دەستوور و گوشاركردنەوە دەیانەوێت هەرێم لەقالب بدەن دەبێت سەركردایەتی كورد هەڵویستەی جددی لەسەر بكەن كار بۆ دروستكرنی ئەنجوومەنی فیدراڵی بكەن لەپارێزگاكان ئەمەش دەبێتە زامنی مانەوەمان.
  • سیاسەتی ئیستای عێراق بەرامبەر هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی دوژمنکارانەیە؟
  • هەمان سیاسەتەكانی ڕژێمی پێشوومان بیر دەخاتەوە، كە كورد لەناوچە كوردیەكان ڕادەگوێزران و لەباسی بووجەدا غەردمان لێدەكەن و مافە دەستووریەكانمان پێشیل دەكەن.
  • كێ تاوەنبارە لەنەدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم؟
  • یاسای بودجە پەسەند كراوە، بەڵام دەبینین ئەوە حكوومەتی و دەسەڵاتدارانی عێراقە موچەی فەرمانبەران نادات هەموو دەزانین بەغدا تاوانبارە، حكوومەتی هەرێم نەوتەكەشی ڕادەست كردووە ئەوان دەیانەوێت سزای خەڵكی كوردستان بدەن.
  • بۆچی حکوومەتی عێراق ڕێککەوتنەکان جێبەجێ ناکات ؟
  • زۆرینەی بڕیارەكان لەبەغدا، عێراقیانە نییە وڵاتانی هەرێمی كاریگەریان بەسەر بڕیار و رێكەوتنەكانەوە هەیە، بەغدا سەروەری سیادی و سیاسی نییە.
  • مافە دەستووریەكانی هەرێم تاچەند لەعێراق جێبەجێ كراون؟
  • هەرێمی كوردستان مافە دەستووریەكانی پێشیل كراوە، بەتایبەت ماددەی 140 و ماددەكانی دیكەی تایبەت بە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان، ئەوان كاریان لەسەر ئەوە كردووە هەر مافێكی دەستووری لەبەرژوەندیان بێت زیندووی دەكەنەوە مافەكانی كوردیش پشتگوێ دەخەن.
  • لە عێراق سیستمی فیدراڵی کاری پێکراوە؟
  • ئەوە كوردە باسی دەوڵەتی فیدراڵی دەكات، دەوڵەتی عێراق فیدرالی ناوێت دەیەوێت دەوڵەتی مەركەزی دروست بكات، ئەو عەقڵیەتەی لەكۆندا لەعێراقدا هەبوو نەگۆڕاوە بەرامبەر كوردستان.
  • هەرێمی كوردستان چی بكات لەم دۆخەدا باشە؟
  • گرنكە چیتر هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا بكرێت، هەڵبژاردن دوانەخرێت پەرلەمان كارا بكرێتەوە یەك ڕیز و یەكگرتووبین.
  • بەغدا توانیویەتی یەکسانی پیادە بکات؟
  • هەرگیز بەغدا هێندەی پارێزگایەكی خوارو ناوەڕاست مامەڵەی لەگەڵ هەرێم نەكردوە بەتایبەت لەڕووی پێدانی شایستە دارایەكانی هاووڵاتیانی هەرێم.
  • دەوترێت پێشکەوتنەکانی هەرێم هۆکاری ئەوەیە دەسەڵاتدارانی بەغدا دژایەتیی بکەن؟
  • لەماوەكانی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێم كوردستان پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی لەسەرجەم سێكتەرەكانی دارایی ئابووری و سیاسی و گەشتیاری و خزمەتگوزاری بەڵام عێراق بەدەرلەپێدانی موچەی فەرمانبەرانی هیچی بۆ شارەكانی خوارو ناوەڕاستی عێراق نەكردووە.
  • چی دەڵێن لەسەر بڕیارەكانی دادگایی فیدراڵی؟
  • ئەو بڕیارانەی دادگای فیدڕاڵی دەریدەكات تەواو سیاسین، چونكە سەرجەمی بڕیارەكانی لەماوەكانی ڕابردوودا دژی كوردستان بوو، لەم ماوانەی دوایداشدا سوننەكانیشی گرتەوە سەرجەمی بڕیارەكانی ئاڕاستەكراوە.
  • هەرێم لەداهاتوودا چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدڕالی بكات؟
  • پێویستە حیزبە كوردیەكان بەرامبەر بڕیارەكانی دادگایی فیدرالی یەك دەنگ بین، لەرێگەی هەبوونی دادگایەك لەكوردستان بەرپەرچی قەرارەكانی ئەو دادگایە بدەینەوە.