دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

کەسێك بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی نەشیاو دەستگیرکرا

ئەمڕۆ چوارشەممە (29ـی تشرینی دووەمی 2023) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی کەسێک بەناوی خوازراوی خۆی( شێخ بەرەکات) کە ناوی رەسەنی خۆی (ك.س.خ) بە شێخی تیکتۆک ناسرابوو، پێچەوانەی دابونەریتی گشتی بوو، کاردانەوەیەکی خراپی لەناو کۆمەڵگەی کوردی لێکەوتەوە بۆیە داواکاری گشتی هەستا بە جولاندنی سکاڵایەک دژی ناوبراو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، دادوەری لێکۆڵێنەوەی چۆمان بڕیاریدا بە دەستگیرکردنی ناوبراو، هەروەها دوای دەستنیشانکردنی شوێنی دانیشتنی تۆمەتبار، مەفرەزەی بنکە چۆمان تۆمەتبارەیەکیان دەستگیرکرد و سەرئەنجام دانی بە تاوانەکەی نا.

بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، لە راگەیاندراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، تۆمەتبار لە ئێستادا راگیراوە بەپێی ماددەی 2 لە خراپ بەرکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی