دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

لیوای ١٤ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا

لیوای ١٤ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣، کاتژمێر ٠٦٠٠ی بەیانی لیوای ١٤ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق لە باکوری چیای قەرەچوغ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، لیوای ١٤ی پیادە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپای عێراق لە ناوچەکەدا، لە بۆشایی ئەمنی نێوان هەردوولادا گەڕان و پشکنینیان ئەنجام دا، بەمەبەستی دڵنیایی زیاتر لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پاراستنی هاوڵاتیان لە هەڕەشەکانی تیرۆریستان.