کۆبوونەیەکی تایبەت سەبارەت بەکەم بوونەوەی کارەبا و پریبەید ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.11.29، لە دیوانی وەزارەت، بەسەرپەرشتی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەکەم بوونەوەی کارەبا و پریبەید ئەنجامدرا.

لە كۆبوونەوەیەكدا، هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا و پڕۆژەی پریپەید و نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان خرایەڕوو و
پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پشتگیریی خۆیان بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەربڕی.

پارێزگاری هەولێر داوای کرد ڕەچاوی پشکی پارێزگای هەولێر لە پێدانی کارەبا بکرێت و جەختی لە تێستی وەرزی بۆ پشکی کارەبای پارێزگاکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارگرانیی سەر کارەبا کرا، کە خواست لەسەر کارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار مێگاواتە و زیادکردنی بەرهەمیش پێویستی بە سووتەمەنی و بوودجە هەیە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، پێداگیریی لەسەر داواکارییەکانی هاووڵاتیان لەوانە دانیشتوانی پرۆژەکانی وەبەرهێنان کرا و بەم نزیکانە بڕیاری گونجاو لەبارەوە دەدرێت.