بەشێك لە شەقامەكانی بجیل ـی سەر بە قەزای ئاكرێ قیرتاو و كۆنكرێت دەكرێن

شەقامەكانی ناحیەی بجیل لە قەزای ئاكرێ و دەوروبەری بە درێژایی 2 هەزار و 350 مەتر كۆنرێت و قیرتاو دەكرێن و 16 گەڕەك دەگرێتەوە.
پرۆژەكە لە لایەن كۆمپانیای ناوخۆییەوە جێبەجێ دەكرێت و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانە كە 40%ی تەواو بووە.
بڕوا فارووق، بەڕێوەبەری ناحیەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: “ئەو پرۆژەیە خزمەت و سوود بە 200 تاكوو 300 ماڵی سنوورەكە دەگەیەنێت و هاتوچۆی ڕۆژانەیان ئاسانتر دەكات.”
سەرباری بەردەوامیی قەیرانی دارایی لە هەرێمی كوردستاندا، حكومەتی هەرێم لە گرنگیدان بە ناحیە و شارۆچكە و گوندەكان بەردەوامە و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییەكان بە هۆكاری گەشەی ئەو ناوچانە دەزانێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری