کەشناسی رەوشی کەش و هەوای دوو رۆژی راگەیاند

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە .. 
ئەمڕۆ سێ شەممە   2023-11-28    
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت,  هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێرای با / لە سەر خۆ  (5 – 15 ) كم /ك دەبێت .    
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات.
پلەكانی گەرما / بەگشتی نزیك دەبێتەوە لە  تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10  ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوارشەممە     2023-11-29
كەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێرای با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت (10 – 20 ) كم /ك دەبێت .  
ئاراستەی با /  باكووری  خۆرئاوا  دەبێت.
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت. 
پلەكانی گەرما/   بەرز دەبێتەوە   بە (1-2) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  19 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 17 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 17  پلەی سیلیزی
كەركوك   : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 19 پلەی سیلیزی
 زاخۆ    :   18 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 24 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
 سۆران  : 19  پلەی سیلیزی