ئەمڕۆ دووشەممە 27/11/2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “هاووڵاتییەکی مەسیحی بەناوی (رابيل ازريا زخريا) نيشتەجێی ناحیەی عنکاوە لە 27/11/2023، بڕی 4 هەزار و 400 دۆلار و 115 هەزار دیناری عێراقی و 42 هەزار لیرەی سووری و ژمارەیەک بەڵگەنامەی لەناو جانتایەک دۆزیەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانی کرد، کە خاوەنەکەی هاووڵاتییەکی خەڵکی وڵاتی سووریا بوو، دواتر لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.”
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ئاماژەشی بەوە داوە: “زۆر سوپاسی هاووڵاتییان دەکەین کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمانن.”
