یەکەمین قائیمقامی قوشتەپە دەستبەکاربوو

یەکەمین قائیمقامی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27-11-2023، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بژار مەلا خدر، یەکەم قائیمقامی قەزای قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە رێوڕەسمێکدا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو.

هەر یەکە لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئامادەی ڕێورەسمی سوێندخواردنی قائیمقامی قەزای قوشتەپە بوون.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی 22-05-2023، لەبەر گرنگی و فراوانی سنوورەكە؛ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ناحیەی قوشتەپە كرا بە قەزا و ئەمڕۆ بژار مەلا خدر وەكو یەكەم قائیمقامی قەزاكە دەستبەكار بوو.