دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

زانیاری لە بارەی ناردنی ٧٠٠ملیار دینارەکە بۆ هەرێم دەخرێتە روو

ئەمڕۆ یەکشەممە 26-11-2023 د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، بەشی یەکەمی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری دواکەوتنی بڕەکە بۆ تەواونەبوونی رێکارە کارگێڕییەکان دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە پێش كۆتایی ئەمساڵ رێككەوتنێكی نوێ لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بكرێت و خاڵەكانی رێككەوتنەكە بە هەمواركردنەوەی چەند ماددەیەكی یاسایی بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی (2024- 2025) بچنە بواری جێبەجێكردنەوە.