به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی مه‌راسیمی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ عه‌زیز وه‌یسی به‌ڕێوه‌چوو

فه‌ریق عه‌زیز وه‌یسی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌، “ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ 26ـی تشرینی دووه‌می 2023) به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، رێوره‌سمی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازیم له‌ پله‌ی لیوا بۆ فه‌ریق به‌ڕێوه‌چوو”.

وێڕای ئاماژه‌كردن به‌ ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شه‌عبان چالی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا، فه‌ریق عه‌زیز وه‌یسی ده‌ڵێت: “به‌ر له‌ هه‌موو كه‌س سوپاسێكی بێپایه‌ن بۆ رێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی كوردان، تا ماوم خزمه‌تكار و پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆزی جه‌نابیانم و دڵسۆزی رێبازی بارزانیم و به‌هیوام به‌ ته‌ندروستییه‌كی باش بۆمان بمێنێت”.

فه‌ریق عه‌زیز وه‌یسی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “سوپاس بۆ به‌ڕێزان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و  وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌و پله‌یان پێبه‌خشیم”.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا فه‌ریق عه‌زیز وه‌یسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “سوپاس بۆ ماڵباته‌كه‌م كه‌ زۆر هاریكارم بوونه‌ تاكو ئه‌ركی خۆم به‌ دروستی به‌جێبگه‌یه‌نم