دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق ، تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای كەتنی هەولێر فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاند:دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لەلایەن دادگای كەتنی هەولێرەوە گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادقی سەربەبەشی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا،لەئێستادا تۆمەتبار(ب،س،أ لەدایكبوی 1989 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 10 لەیاسایی سزادان ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارەیاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.