لەدهۆک 100هەزار هەلیکار رەخساوە

بەڕێوبەری وەبەرهێنانی دهۆک گوتی، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدراون، 100هەزار هەلیکار بۆ خەڵکی خۆمان رەخساوە و بەردەوامیش لەپڕۆژەی تازە هەلیکار دەرخسێنین.

بەرێوبەری وەبەرهێنانی دهۆک، دکتۆر هەڤاڵ سدیق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەوپڕۆژانەی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدراون دەرفەتێکی زۆری کاری بۆ خەڵکی پارێزگاکە رەخساندووە و دەرفەتەکانیش کاریش  بەشێوەی ڕاستەوخۆ و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ بوونە، کە نزیکە100هەزار هەلیکار رەخساوە و بەردەوامیش دەرفەتی تازەی کار دەرەخسێنین لەپڕۆژە تازەکانی ئەنجام دەدرێن.
دکتۆر هەڤاڵ سدیق گوتیشی، ئەمساڵ کۆمەڵێک مۆڵەت دراوە بە پڕۆژەی وەبەرهێنان وبڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوو کۆمەڵێک مۆڵەتی دیکە بدرێت بە چەند پڕۆژەیەک لە بواری پیشەسازی و گەشتیاری و کشتوکاڵی، بۆیە پێدانی مۆڵەت بە پڕۆژەی جیاجیا بەردەوامی  هەیە و چەند پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێت دەرفەتی زیاتری کاریش بۆ خەڵکی خۆمان دەرخسێنێت.