هەولێر …لەژێر دروشمی کوردانی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد، دووەمین کۆنفرانسی ماڵی فەیلی بەرێوەچوو

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 25–11-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیران لە ژێر دروشمی کوردانی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد دووەمین کۆنفرانس رێکخراوی ماڵی کوردانی فەیلی بەرێوە چوو …
لە میانی کۆنفرانسەکەدا عەلی فەیلی راوێژکاری کاروباری فەیلی لە بارەگای بارزانی وتەکی پێشکەشکرد تێدا ئاماژەی بە هەنگاوە کارەکیەکانی جەنابی سەرۆك بارزانی کرد دەربارەی خزمەتکردنی دۆزی کوردە فەیلیەکان و وەدیهێنانی مافەکانیان و قەرەبۆکرنەوەیان ، تەنانەت سەرۆك بارزانی هەموو دەرفەتێکی فەراهەم کردووە بۆ ئەوەی فەیلیەکان بە مافەکانی خۆیان بگەن وەک هەر هاوڵاتیەکی دیکە . ئەوەش دووپاتکرایەوە، کە كوردی فەیلی یەكەم قوربانی ڕژێمی بەعس بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەمڕۆ مافەکانیان وەرنەگرتۆتەوە، بەڵكو بەداخەوە ڕووبەڕووی نادادپەروەری تر بوونەتەوە چ بە دواكەوتنی بەدەستهێنانی مافەكانیان بێت یان بە گرنگی نەدان بە كارەساتی مرۆییان.