مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دا رایدەگەێنێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە كاركردن لە پێناو بنبڕكردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزكردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حكومەت و جێبەجێكردنی یاساكان و كاراتركردنی ڕۆڵی دادگاكان و دەستگیركردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران.
ئەمڕۆ شەممە 25-11-2023 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس (تویتەری پێشوو) لەپەیامێكیدا بۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا رایگەیاند: پابەندبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە پاراستنی مافەكانی ئافرەتانی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان بە تایبەتی، دووپات دەكەینەوە.
هەروەها دەڵێت:حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە كاركردن لە پێناو بنبڕكردن و سنووردانان بۆ دیاردەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە ڕێگەی بەهێزكردنی پێگەی ئافرەتان لە ناو حكومەت و جێبەجێكردنی یاساكان و كاراتركردنی ڕۆڵی دادگاكان و دەستگیركردن و بە سزاگەیاندنی تاوانباران.
previous post