وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە.
رۆژی هەینی (24ـی تشرینی دووەمی 2023) وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا، وەزارەتی کارەبا جەختی کردەوە، تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.