پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌: به‌هیواین عێراق دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت

له‌ یادی رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌دا، پارێزگاری ئه‌و شاره‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ دوای ساڵی 2003ـه‌وه‌ هه‌ق وایه‌ عێراقی نوێ بیر له قه‌زابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ بكاته‌وه‌ و بیكات به‌ پارێزگا.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ وتارێكدا به‌ بۆنه‌ی رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023) رایگه‌یاند، عێراقی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ك دێڕ دروست بوو، ئه‌ویش به‌پێی گوته‌كانی كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كاتێك رایگه‌یاند، رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن چه‌كی كۆكووژی هه‌یه‌ و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، واته‌ ده‌بێت سه‌دام نه‌مێنێت، به‌م دێڕه‌ سه‌دام له‌ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌ما.

هه‌روه‌ها گوتیشی: دیكۆمێنتی بوونی چه‌كی كۆكوژ له‌ عێراق، 16ـی ئاداره‌ و كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كیمیاباران كرا، ئیدی بۆ نامه‌نكه‌ن به‌ پارێزگا و بوودجه‌مان بۆ دابین ناكه‌ن.

ئازاد تۆفیق راشیگه‌یاند، به‌هیواین عێراقی نوێ دۆسییه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ به‌ هێند وه‌ربگرێت.

لە 24/11/1869 یەکەم قایمقام لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ دەستبەکاربوو، ئه‌م رۆژه به‌ فه‌رمی‌ كرایه‌ رۆژی هه‌ڵه‌بجه‌.