ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داوای كرد رۆژی دووشه‌مە ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان له‌ سلێمانی بكرێنه‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەم لە بەیاننامەیەكدا ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانیدا ڕایگه‌یاند: ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و بەكۆی دەنگ، داوا لە مامۆستایان كرا ڕۆژی دووشەم بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ڕاشیگه‌یاند: دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی لە ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و لە پەرۆشیمان و هەستكردن بە مەترسیی زیاتری ئەم دۆخە، داوا دەكەین سەرباری قورسی و سەختی بارودۆخ بە گشتی بە تایبەتی گوزەرانی مامۆستایان، بۆ ئەمجارەش هەمووان پێكەوە شان بدەینە بەر بەرپرسیارێتی و دەرگه‌ی ناوەندەكانی خوێندن بكەینەوە و خوێندكاران لەوە زیاتر خوێندنیان نەفەوتێت.

ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی داواشی لە مامۆستایانی میلاك و وانەبێژ كرد روو بكەنەوه‌ ناوەندەكانی خوێندن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەوانیش بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنیان له‌ داواكانیان