ئەمڕۆ پێنجەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی دەکرێتەوە، بۆ ماوەی 10 رۆژ پیشانگاکە بەردەوام دەبێت.
شەوقی عومەر جێگری بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب رایگەیاند، لە پێشانگاکەدا نزیکەی پێنج ملیۆن ناونیشان بە یەک ملیۆن کتێب نمایش دەکرێت هاوکات لە 20 وڵاتی جیهان و هەرچوار پارچەی کوردستانەوە بەشداری لە پێشانگاکە دەکرێت، کوردانی تاراوگەش بەشداری دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، 200 خانەی چاپ و پەخشی بڵاو کردنەوەی کتێب بەشدارن لە پێشانگاکەدا کە لە 50% ـی نێوخۆیی و لە 50%ـی دەرەکیە.
دەشڵێت: پێشانگاکە سبەی دەکرێتەوەو بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 6ـی ئێوارە پێشوازی لە خوێنەران و هاووڵاتیان دەکات.