لە سنووری پارێزگای هەولێر بە نزیكەیی 36000 كۆمپانیا تۆماركراون

هاتنی بڕاندە ناودارەكانی جیهان بۆ هەرێم و پێدانی بریكارنامەی فەرمی كۆمپانیایە جیهانییەكان بە كۆمپانیا خۆماڵییەكانی هەرێم و دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر لە كارگە لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان مانای بووژانەوەی بازاڕەكانە و بە واتایەكی دیكە دەستپێكردنی وەرزێكی نوێی جموجووڵی بازرگانان و پیشەسازیكارانە. ئامارە فەرمییەكان پێمان دەڵێن تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر بە نزیكەیی 36000كۆمپانیا تۆماركراون.

كوردستان هەرێمێكە و لە ڕووی سامانی سرووشتییەوە دەوڵەمەندە و مێژووی شارستانیەت و جیۆسیاسیی و ئارامی و ئاسایشی هەرێمەكەیش زیاتر وایكردووە كە پێگەی سیاسی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بە هێزتر بێت. بە تایبەت لە دۆخێكی وەكو ئیستادا كەشێكی گونجاو بۆ بارزگانان هاتۆتە پێشەوە كە دەتوانن زۆر ئازادانە كاری بارزگانی خۆیان بكەن . ئیستا بارزگانان لە هەرێمی كوردستان دەتوانن زۆر ئاسانی و بە خێرایی دەستیان بگاتە هەر كاڵایەك لە دوورترین شوێنی جیهان، بۆیە پێویستە بازرگانانی كوردستان و خاوەنكارەكان هەمیشە سوپاسگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بن كە كەشێكی وای هێناوەتەوە ئاراوە.
وەزیرانی بارزگانی وڵاتانیش چەندین جار لە لێدوانەكانیان ئاماژەیان بەوەداوە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی بازرگانی لەناوچەكەدا هەیە.
لەم قۆناغ و سەردەمەی‌ ئێستادا بوارو كەرتی‌ ئابووری و بازرگانی‌ و وەبەرهێنان و هاوردە و هەناردەكردن لە نێوان تەواوی‌ وڵاتانی‌ جیهاندا بۆتە كارێكی‌ سەرەكی‌ و كاریگەریی لە دروستكردنی‌ پەیوەندییە سیاسی‌ و كۆمەڵایەتی‌ و كەلتورییەكان.
یەكێكیش لەو دامەزراوە ئابوورییە گرنگانەی كە ڕۆڵی هەیە لە پێشخستنی ڕەوتی بارزگانی لە هەر وڵاتێك دامەزراوەی (ژووری بارزگانییە )
ژووری بازرگانی دامەزراوەیەكی فەرمییە و كۆمەڵێك ئەندامی سەر بە بواری بازرگانی لەخۆدەگرێت، ژووری بازرگانی كاردەكات بۆ پەرەپێدان و باشتركردنی چالاكییە بازرگانییەكان، ژووری بازرگانی كۆمەڵێك بازرگان لە كەرتی تایبەت كۆدەكاتەوە، كۆمەڵێك بازرگان لە كەرتی تایبەتدا كۆدەكاتەوە ناوی جۆراوجۆر بۆ ژووری بازرگانی هەن، لەوانەش ئەنجوومەنی بازرگانی یان كۆمەڵەی بازرگانی، ناوەكە جیاوازە، ژووری بازرگانی لە هەر وڵاتێكدا، بێگومان لە ڕێكخستنی و سەرچاوە داراییە جۆراوجۆرەكانیدا.
لە زۆربەی وڵاتان ژووری بارزگانی گرنگی تایبەتی خۆیە هەیە لەوانە ژووری بازرگانی نیشتمانی ئەمریكا (لە ساڵی ١٩١٢ دامەزراوە) گەورەترین كۆمەڵەی بازرگانییە لە جیهاندا و ژووری بازرگانی نیشتمانی ئەمریكا نزیكەی 1500 ژووری بازرگانی ویلایەتی و ناوخۆیی بە پسپۆڕانی سیاسەت و پارێزەران و پەیامنێرانەوە دەبەستێتەوە كە بە بەردەوامی پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسان لە واشنتۆن دەكەن. ژووری ئەمریكی نوێنەرایەتی ٣ ملیۆن كۆمپانیا دەكات
لە هەرێمی كوردستانیش ژووری بارزگانی ڕۆلێكی گرنگی هەیە بۆ ڕێكخستن و پەرەپێدانی چالاكییە بازرگانییەكان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دادوەری خۆیدا و بۆ بەرزكردنەوەی ڕۆڵی ئەم چالاكییە لە پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووریدا
لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ژووری بارزگانی و پیشەسازی هەولێر كە ئەزموونی هەشت ساڵ ئەندامییەتیم لەو ژوورە هەیە بە پێویست دەزانم ڕای خۆم لەم بارەیەوە بخەمە ڕوو :
سەرەتا پێویستە گرنگی بە خوێنی تازە بدەین لە ناو بارزگانە لاوەكاندا، وەبەرهێنان و پەرەپێدان لە بیرۆكە بازرگانیەكانی گەنجان بكەین، بەتایبەت ئەگەر پڕۆژە بچووكەكانیان هەبوو دەستیان بگرین، چونكە ئەو پڕۆژانە لە پەرەپێدانی كۆمەڵگاكان لەسەر بنەمای ئابوورییەكی بەهێز سودبەخش دەبێ و خولی پێشەنگ كۆرسێكی بزنسی پراكتیكی و تیۆریە بارزگانیەكان بۆ گەنجان بكەینەوە تاكو بتوانن بیرۆكەكانیان لە بیرۆكەوە بگۆرن بۆ كار و بازرگانی و پراكتیزەی بكەن كە بە پاڵپشتی ئەو بەشانەی كە لە كۆلیژەكان پەیوەندیان بە كارو بارزگانییەوە هەیە
هەروەها پێویستە ژووری بارزگانی لە داهاتوودا كار بكات بۆ ئامادەكردنی توێژینەوەی ئابووری و توێژینەوە لەسەر بازاڕ بۆ زۆرێك لە كاڵا و خزمەتگوزارییەكان بۆ دەستنیشانكردنی دۆخی بازاڕ بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو كێشانەی كە ڕووبەڕووی ئەم كەرتە گرنگە دەبێتەوە وە كاركردن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. وە ئاگاداركردنەوەی ئەندامانی پێشانگە و كۆنفرانسە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان، هەروەها هەلی هەناردەكردن و هاوردەكردن. دۆزینەوەی ئامرازی گونجاو بۆ پەیوەندیكردن لە نێوان هەناردەكاران و هاوردەكاران. كاركردن بۆ سنوورداركردنی دەرفەتەكانی وەبەرهێنان كە لەناو پارێزگادا بەردەستە. چاودێریكردنی ئەو گرفتانەی كە ئاستەنگن بۆ وەبەرهێنان لە پارێزگاكاندا و خستنەڕووی پێشنیارەكان بۆ چارەسەركردنیان. ئەنجامدانی ڕۆڵی كۆمەڵایەتی بەرامبەر بە ئەندامان بە دابینكردنی بیمەی گروپ و دابینكردنی چاودێری تەندروستی بۆیان.
هەروەها ژمارەیەك خاڵ هەن كە گرنگە ژووری بارزگانی لە داهاتوودا بایەخیان پێ بدات بۆ پێشخستنی ڕەوتی بارزگانی لە هەرێمی كوردستان ئەوانیش:
1: پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ڕاوێژكاری تەكنیكی بۆ بازرگانان و دامەزراوە بازرگانییەكان و ئاڵوگۆڕكردنی بیروبۆچوون و زانیاری لەنێوان ئەو كەسانەی تێوەگلاون بە بازرگانی
2: ڕاهێنانی كرێكاران لە بواری بازرگانی و هۆشیاركردنەوەیان و ئەنجامدانی سیمینار
3: بەشداریكردن لە چارەسەركردنی كێشە گشتییەكانی بەردەم بازرگانی بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە باج و بیمەی كۆمەڵایەتییەوە هەیە
4: دیراسەكردنی كارەكانی هاوردە و هەناردە و دراو و پەیوەندیان بە كارەكانی بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی ناوخۆیی و پێشكەشكردنی پێشنیارەكانیان بۆ لایەنی بەرپرسیار.
5: پشتڕاستكردنەوەی پەیوەندی نێوان كەرتی بازرگانی گشتی و تایبەت و دروستكردنی پێكەوەژیان و یەكگرتن لە نێوانیاندا
6: پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ژور و ژوورەكانی تری ناوچە و دەرەوەی سنوورە هەرێمەكان
7: دەركردنی بڕوانامەی بازرگانی
8: دروستكردن و بەڕێوەبردنی بازاڕ و پێشانگاكان بە هاوكاری لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حكوومەتی هەرێم
9: دەركردنی فرۆشگا و بروشور و گۆڤاری وەرزی كە توێژینەوە و توێژینەوەی پەیوەست بە چالاكی بازرگانی لەخۆدەگرێت
10: – پێكهێنانی بەش و لێژنەی تایبەت كە كرێكاران لە چالاكی هاوشێوەدا كۆبكاتەوە
11: بە گرنگییەوە ئاسانكاری بكرێت بۆ داواكاریی كۆمپانیاكان بۆ بەدەستهێنانی ناوی بازرگانی ژووری بارزگانی لە داهاتوودا پێویستە كار بۆ پاراستنی مافی كۆمپانیاكان لە ناوەكانیان و دوبارەنەكردنەوەی لەلایەن كۆمپانیاكانی دیكە بكات
12: یارمەتی رێكخراوە خێرخوازییەكان بكرێت بەتایبەت لە كاتی تەنگاندا.