ئەمساڵ چەندهێندەی ساڵی رابردوو باران باریوە

شەپۆلەکانی بارینی باران و بەفر لە پاییزی ئەمساڵدا، ڕێژەی بارینیان بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو بەرزتر کردووەتەوە و بە پێی داتاکانی بەشی زانیاری کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، جیاوازیی بارینەکە بە ملیمەتر بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

لە پارێزگای هەولێر ساڵی رابردوو لەم کاتەی ئێستادا، تەنیا ١١.٥ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا ١٤٤.٧ ملیمەتر باران باریوە. واتا ١٣٣.٢ ملیمەتر زیاتر لە ساڵی رابردوو باران باریوە.

لە پارێزگای سلێمانیش ساڵی پار ئەمکاتانە ٤٣.٢ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام لەمساڵدا ٧٩.٤ ملیمەتر باریوە، بەوەش ٣٦.٢ ملیمەتر زیاتر باریوە.

لە پارێزگای دهۆک ساڵی پار ئەمکاتانەدا ١٠.٣ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا ١٢١.٤ ملیمەتر باران باریوە. واتا ١١١.١ ملیمەتر زیاتر باران باریوە.

لە پارێزگای کەرکووک ساڵی پار تا ئەمکاتە  ١٠.٢ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئێستا ٦٠ ملیمەتر باران باریوە و جیاوازییەکە ٤٩.٨ ملیمەترە.

لە هەڵەبجە ساڵی پار ٣٢.٦ ملیمەتر باران باریبوو، بەڵام ئەمساڵ ١٠٠.٦ ملیمەتر باران باریوە، واتا ٦٨ ملیمەتر زیاتر باریوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری