ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسایەکی گرنگمان هەیە، کە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەویش پەیوەندی بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە، کە درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنە.
د. موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا راگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ سوننەکان کاندیدەکانیان بێنن و بڕیار بدەن کە بچنە کێبرکێی هەڵبژاردنەوە، هەروەها کۆبوونەوەی پەرلەمان کرا بەدەنگدان ئەو پرسە یەکلایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێم وایە ئەو ماوەیەی کە دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە لە یەکەم دانیشتنەوە دەبوایە جێگەکە پڕبکرێتەوە تێپەریووە، واتە لە یەکەم دانیشتن ئەوە نەکرا، ئێستاش ئەگەر دۆخێک هاتە پێشەوە کە نەیهێشت ئەو کارە بکرێت لەبەر هەر هۆکارێک، پێشێلێکی گەورەی دەستووری نییە، چونکە ئەگەر دانیشتنێک یان دوو دانیشتنیش دوابکەوێت کێشەی نییە، بۆیە ئەکرێت جێ گۆڕکێ بە بڕگەکان بکرێت.
گوتیشی: ئێمە یاسایەکی گرنگمان هەیە، کە ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەویش پەیوەندی بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پەرلەمانی کوردستانەوە هەیە، کە درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانە، ئەوە ئەولەویەتی هەیە بۆ هەموو عێراق.
دەشڵێت: ئەگەر کۆبوونەوەی پەرلەمان رێژەی یاسایی تەواوبوو، کاندید ئامادە بوو، بێگومان بڕگەی یەکەم بە ئاسانی تێدەپەڕێت و کیشەیەکی گەورەی نییە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاره كاتژمێر 1ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 22/11/2023، په‌رله‌مان دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجام بدات و تێیدا ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به رووی په‌رله‌مانتاران بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره 31ـی ساڵی 2019ـی لیژنه‌ی یاسایی تایبه‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
رۆژێک دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی محەممەد حەلبووسی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “دادگای باڵای فیدراڵی رەچاوی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکانی نەکردووە، بەپێی ماددەی 49 لە دەستوور و بەپێی یاسای هەڵبژاردن بڕیارەکەی دادگا یاسایی نییە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی هەموو لایەنێک پابەندی دەستوور بن”.