باره‌گای بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیری كورد كه‌ریم عه‌بدوڵا ناسراو به (كه‌ریم سه‌رسپی).
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانییه بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان:-
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان له خانه‌واده‌ی كه‌ریم عه‌بدوڵا،
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و رووناكبیری كورد (كه‌ریم عه‌بدوڵا) ناسراو به (كه‌ریم سه‌رسپی)ـمان پێگه‌یشت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كوردستان و دەزگای سەتەلایتی كوردستان و هاوڕێ و خزمانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌می هه‌موولایه‌ك ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاك كه‌ریم سه‌رسپی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
21ـی تشرینی دووەمی