سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی دایکی باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستە دەکات.
رۆژی سێشەممە (21ـی تشرینی دووەمی 2023) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی باپیر کامەلا، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان کرد.
لە پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا هاتووە، “بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت”.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز باپیر کامەلا ، سکرتێری پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان .
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان